زانکۆی پۆلیتەكنیكی خوێندكارانی ئاگادار دەكاتەوە

  2023-10-30  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
زانکۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، داوا لە خوێندکارە تازە وەرگیراوەکانی دەکات کە لەماوەی 10 ڕۆژدا سەردانی زانکۆکەیان بکەن، بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاشكرایكردووە، دەبێت خویندکاران لە ڕۆژی دووشەممە وە ڕێککەوتی 30/10/2023 بۆماوەی 10 ڕۆژ هەموو مامەڵەکانییان بە دروستی تەواو بکەن لەو شوێنانەی وەرگیراون.

راگەیەنراوەکە ئاماژەشی بەوە داوە، ئەو خویندکارانەی وەرگیراون، سەرەتا دەتوانن لە پۆڕتالی زانکۆی پۆلیتەكنیكی خۆیان تۆماربکەن و دواتر سەردانی ئەو کۆلێژ و بەشانە بکەن کە لێی وەرگیراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو خوێندکارانەی گۆڕینی شوێنی خوێندنیان ئەنجام داوە بە سیستەمی زانکۆلاین، پێویست ناکات سەردانی تۆماری گشتی زانکۆ بکەن، تەنها ئەوەی لەسەریانە سەردان کردنی شوێنی وەرگێڕانی پێشوویانە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی دۆسیە و بردنی بۆ شوێنی وەرگێڕاوی دووەم.


ڕیکلام