نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی

  2020-07-14  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تەمموزی 2020، نرخی نەوتی برێنت و نەوتی ئەمریكی لە بازاڕەكانی جیهان بەراورد بە دوێنێ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەربەرمیلێك لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 41 دۆلار و 85 سەنتە ئەوەش بەراورد بە نرخی دوێنێ دووشەممە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە كە 42دۆلار و 92 سەنت بوو. 

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بە 39 دۆلار و 15 سەنتە لەمڕۆدا و دوێنێش بە 40 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوە كرا كە بەهەمان شێوە ئەویش دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. 

هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت گەورەترین داشكانی بەخۆیەوە بینی بەهۆی ئەوەی بازارشەكانی پیشەسازی داخران ئەوەش خواستی لە سەر نەوت كەمكردەوە بەڵام لە ماوەی دوو مانگی رابردوو نرخی نەوت بەردەوام رووی لە بەرزبونەوە بووە و ماوەی چەند رۆژێك لە سەرو 40 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت. 


ڕیکلام