ئەمڕۆ وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات دەكرێتەوە

  2020-07-14  | 
بەشێک لە وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمرۆ وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات دەكرێتەوە بەوەش بەرهەمهێنانی كاەبا لە هەرێمی كوردستان 150 مێگاوات كارەبا زیاد دەكات.


وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/14 كاتژمێر 11:00 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری رێوڕەسمی بەگەڕخستنی وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات بەڕێوەدەچێت.

دوای ئەوەی بەشێوەیەكی تایبەت تیمی كۆریەكان لە 12ی حوزەیران گەڕێندرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان و كاركردن لە وێستگەی خەباتی هەڵمی دەستی پێكردەوە وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاندبوو بە دوو قۆناغ وێشتگەكە دەخرێتە كار. 

پێشتر قۆناغی یەكەمی وێستگەكە كاری پێكرا و بڕیاریشە ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی كاری پێ بكرێت، بە گوێرەی وتەی ئومێد محەمەد وتەبێژی كارەبای هەرێم كە بە ژیانی راگەیاندبوو بە تەواوكردنی كارەكانی وێستگەكە، بڕی 150 مێگاوات كارەبا بۆ هەرێمی كوردستان زیاد دەبێت. 

حكومەتی هەرێمیش بۆ رایی كردنی كارەكانی ئەو وێستگەیە پێشتر بڕی 40 ملیۆن دۆلاری بۆ بەگەڕخستنی وێستگەكە تەرخانكردبوو.

وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات بە یەكێك لەو وێستگە پێشكەوتووانە دادەنرێت كە بەتەكنەلۆژیایەكی بەرز دروستكراوە و لەڕووی كەمی تێچوون و پاراستنی ژینگەوە گرنگییەكی رادەبەدەری هەیە و جیاوازە لە وێستگەكانی دیکەی بەرهەمهێنانی كارەبا، كە لە رێگەی گازی سرووشتی و گازوایلەوە كاردەكات، تەنانەت ئەو ئاوەی  لەوێستگەكە دەردەچێت چارەسەری كیمیایی بۆ دەكرێت و دەتوانرێت دووبارە لەلایەن مرۆڤەوە بەكاربهێندرێتەوە.


ڕیکلام