هاوڵاتیەك بەهۆی شكاندنی ئامێرێكی هەناسەدانی دەستكرد دەستگیردەكرێت

  2020-07-14  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
دوای ئەوەی هاوڵاتیەك ئامێڕێیك هەناسەدانی دەستكردی نەخۆشخانەی گشتی كەركوك كە تایبەتە بە تووشبووانی كۆرۆنا دەشكێنێت دەستگیر دەكرێت.

هەرچەندە هاوڵاتیەكە لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی هاوسەرەكەی گانی لەدەستداوە بەشێوەیەكی كاتی ئازادكراوە، كەسوكارەكەی ئاماژە بەوە دەكەن كاتێك بەدوای بوتڵی ئۆكسجین گەڕاوە و لە كاردانەوەی ئەوەی دەستی نەكەوتووە ئامێرەكەی شكاندووە.  

پاش دەستگیركردنی محەمەد گەڕێنراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام هاوسەرەكەی (ئێوارەی دوێنێ دووشەممە) گیانی لەدەستداوە بە پێی گرتەیەیكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە لەكاتی گیان لەدەستدانی هاوسەرەكەی بەدیاریەوە بووە و كەلەبچەی لەدەستدا بووە. 

لەو بارەیەوە زیاد خەڵەف، بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی  راگەیاند: ڕەچاوی دۆخی دەرونی ناجێگیری ئەو هاوڵاتیە كراوە وبەكەفالەت ئازاد كراوە بەڵام ئەو ئامێرێكی شكاندووە كە لەنەخۆشخانەكان دەگمەنە وخۆمان بەدەست كەمی ئەو ئامێرەوە دەناڵێنن كە نرخەكەی دەگاتە شەش هەزار دۆلار.


ڕیکلام