وەزارەتی خوێندنی باڵا بەدواداچون بۆ وتەکانی مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی دەکات

  2023-11-06  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، بەدواداچون لەبارەی ھەڵسوکەوتی مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی بەرامبەر کچە رۆژنامەنوسێک دەکات و دەڵێت، دەبێت کاری پێویست ئەنجام بدرێت بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لەسەر وتەکانی ئەو مامۆستایە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نوسراوێکی بە  بە ئیمزای د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوکردەوەو و ئاراستەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کرد، کە لە نوسراوەکەدا ھاتوە: کاری پێویست ئەنجامبدرێت بە پێکھێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچونی وتەکانی ئەو مامۆستایەی زانکۆی سلێمانی کە لە چاوپێکەوتنێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوەو وشەی نەشیاوی بەکارھێناوە بەرامبەر خانمێکی رۆژنامەنووس دوور لە داب و نەریت و پیشەکەی خۆی.

لەنوسراوەکەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانکۆی سلێمانی ڕاسپاردوە بەزوترین کات دوای تەواوبونی کاری لێژنەکە لە ئەنجامەکەی ئاگادارمان بکەنەوە.


ڕیکلام