سەرۆكی حكومەت: كارەبای هەرێم 10% زیاد دەكات

  2020-07-14  | 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی کردنەوەی وێستگەکەدا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وێستگەی كارەبای هەڵمی لە خەبات بەگەڕخرا سەرۆكی حكومەتیش رایگەیاند، وێستگەكە توانای بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات كارەبای هەیە و 10%ی رێژەی كارەبا زیاد دەكات.

پڕۆژەكە لەلایەن وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیای هۆسكۆی كۆری و KNOC جێبەجێ كراوە، مەسرور بارزانی رایگەیاند، وێستگەكەی هەرچەندە لە خەباتە، بەڵام بەرهەمەكەی بۆ هەمو هەرێمی كوردستانە.

بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، داوامان لە وەزارەتی كارەبا كردووە پێداچوونەوەی بە تۆڕە گشتییەكان بكات  سەبارەت بە‌ بەرهەمهێنان و گەیاندن و بەكارهێنانیش، ئەركی زۆریش دەكەوێتە سەر هاووڵاتیان. راستە هاووڵاتیان خاوەن مافن، بەڵام ئەركیشیان هەیە. 

سەرۆکی حکومەت وتیشی: داوام لە وەزارەتی کارەبا کردووە لە ماوەیەکی نزیکدا چارەسەری گونجاو بدۆزنەوە بۆ ئەوەی کارەبا بە هەمیشەیی بدرێت بە هاوڵاتیان

پرۆژەكە زیاتر لە 564 ملیۆن دۆلاری تێچووە و لە ماوەی رابردوو لەگەڵ بڵاوبونەوەی كۆرۆنا كۆمپانیاكان هەرێمی كوردستانیان بەجێ ێشتبوو بەڵام حكومەت بەشێوەیەكی تایبەتی كۆمپانیاكانی گەرشاندەوە بۆ كاركردن لە پرۆژەكەدا. 


ڕیکلام