ئەپیكۆر: دەتوانین نەوت لە رێگەی‌ بەغداوە بفرۆشین

  2023-11-13  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان رایگەیاند، بەپێی ئەو گرێبەستانەی كە هەیانە کۆمپانیاکان دەتوانن ئەو نەوتەی لە هەرێم بەرهەمی دەهێنن لە رێگەی كۆمپانیای سۆمەوە بە بەغدای بفرۆشن.

مایڵز كاگینز، وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان ناسراو بە (ئەپیكور) لەکۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، دەیانەوێت ئەو نەوتەی لە هەرێم دەریدەهێنن بیفرۆشن بە عێراق تا دووبارە بۆ بازاڕەکانی جیهان هەناردە بکرێت.

لە 25ـی ئازاری‌ ئەمساڵ هەناردەی‌ نەوتی‌ هەرێم بە بۆری‌ لە رێگەی‌ تورکیاوە راگیرا و تورکیاش ئاماژە بەوە دەکات، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی‌ نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.

 


ڕیکلام