ڕاگەیەنراوێک لە پارێزگاری سلێمانییەوە

  2023-11-19  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتمان بە سەرجەم سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكانی سنووری پارێزگاكەمان داوە كە كە لە هەر دۆخێكی پێویستدا، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەكەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بە راوێژو هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی سنوورەكەیاندا بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بدەن.

دەقی ڕاگەیەنراوی پارێزگاری سلێمانی....

هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی
بەپێی ئەو پێشبینیی و ئاماژانەی لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێمانگەیشتوون؛ ئەگەری بارانی زۆرو بەخوڕ هەیە، هەموو فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیمان ڕاسپاردووە وەک هەمیشە؛ لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن. دەسەڵاتمان بەخشیوەتە هەموو سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگاکەمان؛ کە لە هەر دۆخێکی پێویستدا، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەکەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بەڕاوێژو هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنورەکەیاندا؛ بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بدەن.
داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین، هاوکارو هەماهەنگی فەرمانگەو تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەکاندابن و پابەندی ڕێنماییەکانی شارەوانیی و هاتوچۆو بەرگریی شارستانیی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەکانی تردابن.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی


ڕیکلام