نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا

  2020-07-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی دیکە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینی بەراورد بە دوێنێ لەم كاتانەدا نزیكەی 2 دۆلار بەرزبوەوە.

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تەمموزی 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 10 سەنت فرۆشراوە، لەکاتێکدا ئێوارەى دوێنێ بە 41 دۆلار و 85 سەنت بوو.

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بە 40 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەى پێزوکراوە.

هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت گەورەترین داشكانی بەخۆیەوە بینی بەهۆی ئەوەی بازارشەكانی پیشەسازی داخران ئەوەش خواستی لە سەر نەوت كەمكردەوە بەڵام لە ماوەی دوو مانگی رابردوو نرخی نەوت بەردەوام رووی لە بەرزبونەوە بووە و ماوەی چەند رۆژێك لە سەرو 40 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت .



ڕیکلام