لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێنج ریستۆرانتى دیکەیان تا كاتێكی نادیار داخست.
كوردۆ عه‌زیز سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، ئەو پێنج ریستۆرانتە گهشتیاریەى له سلێمانی داخران پێکهاتوون لە ریستۆرانته‌كانی (به‌رلین، ئه‌نغام به‌غداد، سایەگوڵ1، شنە، کارڤان)، به‌بڕیاری قایمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داخران و خاوەنەکانیشیان رووبەڕووى رێکارى یاسایى دەکرێنەوە.
دەشڵێت، لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی، به‌مه‌رجی جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی دوكان و بازاڕه‌كانی كردوه‌ته‌وه، له‌كاتی پابه‌ندنه‌بونی ئه‌و شوێنانه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه .
ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرجەم ئه‌و شوێنانه پێشتر ئاگادار كراتونەتەوە كه به‌پێی رێنماییه‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراونه‌ته‌وه و به‌هۆی سه‌رپێچی جارێك داخراون، له‌كاتی دوباره كردنه‌ی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه .