فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  2020-07-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هێزی دەریایی راسپێردراوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت لە بەندەرەکانی ئوم قەسری باکور و ناوەڕاست و باشور بچەسپێنێت.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند، پلانێكی گشتگیریان داناوە بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە وشكانی و ئاویەكانی بەسرە، بۆئەو مەبەستەش فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەسڕە راسپێردراوە و سەرجەم دەروازەكانی عێراقیش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە كۆنترۆڵ دەكەین

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لەبارەی كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی دەروازە سنوریەكان و پاراستنی گومرگەكان و جێبەجێكردنی ئاسایش و یاسا تێیاندا، پلانێكی گشتگیر و بەهێزیان دانا، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوریەكان مەندەلی و مونزریەیان كۆنترۆڵكرد .

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆش، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی بەسڕە راسپێردراوە كە بەتەواوی دەروازەی شەلامچە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، دەروازەی سەفوان لەگەڵ كوەیت كۆنترۆڵ بكات .

ئەوەشخراوەتەڕو، فەرماندەیی هێزە دەریاییەكانی عێراق راسپێردراوە كە دەروازەی ئاوی مینای ئوم قەسری باكور و ناوەڕاست و باشور بەتەواوی بخەنە ژێر كۆنترۆڵی دەوڵەت، لەلایەن هێزەكانی یەدەگی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، هێزەكان سەرپشك و دەستكراوە كراون بۆ جێبەجێكردنی ئاسایش و یاسا .

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق باسی لەوەشكردوە، ئەو هێزانەی دەچنە دەروازە سنوریەكان دەسەڵاتیان هەیە كە رێكاری راستەوخۆ بەرامبەر هەمو سەرپێچیكارێك یاخود كەسێك دەكەن كە زیادەڕۆیی بكات، چونكە ئامانج لەو پرۆسەیە گەڕاندنەوەی داهات و شكۆیە بۆ دەوڵەت، جەختیش لەسەر بەردەوامیدان بە كۆنترۆڵكردنی سەرجەم دەروازە سنوریەكان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە دەكەینەوە .

راگەیەندراوەکەى  فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دواى سەردانیکردنى ئەمڕۆى مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەسڕە دێت، دواتر كۆبونەوەی ئەنجوومەنەكەی لەو پارێزگایە دەستپێكرد.



ڕیکلام