وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان: داواكه‌ی عێراق له‌ دادگای پاریس ناته‌ندروست و ناعه‌قڵانی بو

  2023-11-30  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، داواكه‌ی عێراق له‌ دادگای ناوبژیوانانی پاریس ره‌فتارێكی ناته‌ندروست و ناعه‌قڵانی بو، ده‌شڵێت، "به‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراقم وتوە نه‌وت به‌ چ نرخێك ده‌درێته‌ هاوڵاتیانی عێراق پێویستە به‌ هه‌مان نرخیشی بدرێته‌ هاوڵاتیانی كوردستان؛ كه‌ خۆی لیتری به‌ 150 دیناره‌ كه‌ چی بڕیارە بۆ ئێمه‌ بە 250 دیناره‌ بینێرن".

كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان هه‌موار بكرێنه‌وه‌، ده‌بێت به‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت بێت"، وتیشی، "راوه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان حه‌وت ملیار دۆلار زیانی به‌ عێڕاق گه‌یاندوه‌".

 باسی لەوەشکردووە،  "داواكه‌ی عێراق له‌ دادگای ناوبژیوانی پاریس ره‌فتارێكی ناته‌ندروست و ناعه‌قڵانی بوو"، هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، هیچ كێشه‌مان نییه‌ له‌ رێگه‌ی کۆمپانیای سۆمۆوه‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشرێت.

له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی نێوان شاندی هه‌رێم و به‌غدا، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌ڵێت، "تێگه‌یشتنی باش هه‌یه‌ و شاندی هه‌رێم و به‌غدا له‌ گفتوگۆدان و هیوادارم بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن و ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بكه‌ینه‌وه‌، گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی ده‌ستورین و له‌ چوارچێوه‌ی عێراقی فیدڕاڵیدایە و یاسای نه‌وت و غازی خۆی هه‌یه‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراقم وتوە نه‌وت به‌ چ نرخێك ده‌درێته‌ هاوڵاتیانی عێراق پێویستە به‌ هه‌مان نرخیشی بدرێته‌ هاوڵاتیانی كوردستان؛ كه‌ خۆی لیتری به‌ 150 دیناره‌ كه‌ چی بڕیارە بۆ ئێمه‌ بە 250 دیناره‌ بینێرن".

 

 



 


ڕیکلام