مەسعود مەلا پەروێز کاندیدی ژمارە 2ی پارتی لەکەرکوك په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كرد.
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 2ی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌مومان به‌دڵخۆشیه‌وه پێشوازیمان له پیاوێك به ئه‌مه‌ك و لیوانلێو له شه‌هامه‌ت و پیاوه‌تی و كادرێكی پێشكه‌وتوی پارتی ده‌كه‌ین كه ئه‌ویش مه‌سعودی مه‌لا په‌روێزه كه سه‌نگه‌ری گواسته‌وه بۆ ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
وتیشی، "به‌ویستی خۆی ریزه‌كانی پارتی جێهێشت و یه‌كێكه له‌كاندیده‌كان كه ژماره‌ی 2ی له لیستی پارتی، ئێمه هه‌مومان پێشوازی لێده‌كه‌ین، ئه‌م ماڵه ماڵی یه‌كێتی ماڵی هه‌مو تێكۆشه‌رانه".
هاوکات، مه‌سعود مه‌لا په‌روێز رایگه‌یاند، "چۆن پێشتر له‌ناو ریزه‌كانی پارتی كوردایه‌تیم كردوه، به‌و نه‌فه‌سه‌وه هاتوم بۆ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی و له‌پێناو شاری كه‌ركوكدا كارده‌كه‌م، چونكه یه‌كێتی ئێستا و داهاتو ده‌توانێت خزمه‌تی كه‌ركوك بكات، بۆیه پێویسته هه‌مومان هه‌وڵ بۆ كه‌ركوك بده‌ین له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا".