بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، دەستبەسەر بڕی 50 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا دەگرن
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر دو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش رۆژی 17ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2023 له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتودا له‌كاتێكدا هه‌ردو تۆمه‌تباری بازرگان له هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا بون هێزه‌كانی ئاسایش توانیان بڕی 50 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریستاڵ ده‌ستبه‌سه‌ردابگرن و تۆمه‌تباران ده‌ستگیربكه‌ن".
هه‌ردو تۆمه‌تبار به مادده‌ی 25 له‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ر و كارتێكاره ئه‌قڵیه‌كان ڕاگیراون
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به مادده‌ی 25 له‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ر و كارتێكاره ئه‌قڵیه‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه.