سۆران عومەر نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد

  2020-07-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد ورایگەیاند، داواكارە ئەو نامەیەیە وەك دەستلەكاركێشانەوە لەئەندامێتی پەرلەمان پەسەند بكەن لەنزیكترین كۆبونەوەی پەرلەماندا .

سۆران عومەرلەنامەیەكی دەستلەكاركێشانەوەدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردوە، رایگەیاندوە، داواكارە ئەو نامەیە وەك دەستلەكاركێشانەوە وەك دەستلەكاركێشانەوە لە ئەندامێتی پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكەن، لەنزیكترین كۆبونەوەی پەرلەماندا .

لە بارەى هۆکارى دەستلەکارکێشانەوەکەى ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆی ئەوەی پەرلەمان  ئەركی خۆی لە یاسادانان و چاودێری حكومەت و نوێنەرایەتی خەڵكی كوردستان بەجێ ناهێنێت بەو هۆیەوە دەستى لەکارى پەرلەمانى کشاندۆتەوە.



ڕیکلام