بۆ لێكۆڵینەوە لە كەموكورتیەكانی تەندروستی لیژنەیەكی پەرلەمان سەردانی گەرمیانی كرد

  2020-07-15  | 
لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان
 هێمن میروەیس
لیژنەیەكی تایبەت لە پەرلەمانی كوردستانەوە سەردانی گەرمیانی كرد و رایگەیاند، كەموكورتی جدی هەیە لە كەرتی تەندروستی گەرمیاندا و بەڵێنیاندا بەزوترین كات كەموكورتیەكان بگەیەننە شوێنی خۆی.

لقمان وەردی ئەندامی لیژنەكەی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، لەسەر داخوازی سەرۆكی پەرلەمان لیژنەكەیان چووەتە ئیدارەی گەرمیان، بەمەبەستی تۆماركردنی پێداویستی و كەموكورتیەكان وبەڵێنیاندا بە ئەمانەتەوە كێشەكان بگەیەننە شوێنی خۆیان. 

ئەو لیژنەیە لە سەردانەكەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و تەندروستی گەرمیان و كاری هاوبەشی رێكخراوەكان كۆبویەوە و لە نزیكەوە گوێی لە كەموكورتیەكان گرت. 

لیژنەكە رایگەیاند بڕیاریانداوە داخوازی و كەموكورتیەكان بگەیەننە كومەت و هەوڵی چارەسەركردنی بدەن، بەڵێنی ئەوەشیاندا بەردەوام بەدواداچونی جدی دەكەن بۆ ئەوەی كەموكورتیەكان نەهێڵن. 


ڕیکلام