لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەکى كاره‌باى سلێمانی ئاگادارى ژمارەیەک گەڕەک دەکاتە، کە بەهۆى دەستپێکردنەوەى کارەکانى دانانى پێوەرى زیرەکى کارەبا، لە کاتژمێر 7ى بەیانى بۆ 12 نیوەڕۆ کارەبانابیت.
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەکى كاره‌باى سلێمانی ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی ( به‌ختیارى- به‌رانبه‌ر جوان) دەکاتەوە به‌تایبه‌ت ئەو ماڵانەی دەکەونە سەر فیدەری(249)، سبەینێ پێنج شەممه پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت بەو هۆیەوە کارەباکەیان بۆچەند کاتژمێرێک دەکوژێتەوە.
بە پێى زانیاریەکانى ئاگاداریەکە، له كاتژمێر (7 ی به‌یانی بۆ 12ى نیوه‌ڕۆ) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان، ئاگاداریشیان دەکەینەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە .
هەروەها ئاگاداری‌یان دەکەینەوە کە لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە، داواكاریشین كه هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه بچێت و دڵنیاشین كه هاوكار ده‌بن .