وردەكاریەكانی دەستگیركردنی قارەمان شوكری ئاشكرادەكرێت

  2020-07-15  | 
 مازن شنگالی
دەنگۆی رەوانەكردنی دۆسیەی قارەمان شوكری بۆ دادگا لەلایەن گروپی پارێزەرانی خۆبەخشی شارەكەوە رەتدەكرێتەوە و دەڵێن تا ئێستا رێنەدراوە هیچ كەسێك ئەو رۆژنامەوانە ببینێت و دۆسیەكەشی رەوانەی دادگا نەكراوە .

پەیامنێری ژیان لەدهۆك رایگەیاند، لە رۆژی 27ی مانگی رابردووەوە قەرەمان شوكری لەلایەن ئاسایشی شیلادزێ دەستگیركراوە، بەڵام تا ئێٍستا رێنەدراوە كەسوكار و پارێزەرانی خۆبەخش و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ چاویان پێی بكەوێت. 

پەیامنێری ژیان ئەوەشی راگەیاند: یەكێك لە پارێزەرانی خۆبەخش ئاشكرایكردووە تا ئێٍستا رێیانەدراوە چاویان بە قارەمان بكەوێت بۆ ئەوەی بریكارنامەی لێوەربگرن. ئەگەر تا رۆژی یەك شەممەی داهاتوو دۆسیەی ئەو رۆژنامەوانە نەدرێتە دادگا ئەوكاتە وردەكاریەكانی ئەو دۆسیەیە بۆ میدیاكان دەخەنەڕوو. 

قارەمان شوكری رۆژنامەوان لە شیلادزێ دوای بەشداریكردنی لە خۆپیشاندانەكانی مانگی رابردووی ناحیەكە دژی بۆردومان و هێرشەكانی توركیا، لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراوە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە. 


ڕیکلام