شارەوانی سلێمانی لەبارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

  2023-12-10  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان لەبارەی تاپۆکردنی خانووەوە ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، مەرج نییە هەرکەسێک ناوی لە پەیجی فەرمیی شارەوانی بڵاوکرایەوە مانای ئەوەبێت کە خانووەکەی بۆ تاپۆکراوە، بەڵکو ئەو ناوانەی بڵاودەکرێنەوە بە مانای ئەوە دێت کە داواکارییەکەیان بە ئەنجام گەیشتووە بە تاپۆکردن یاخود تاپۆنەکردن و قەرەبووکردنەوە بێت.

ژیان:
دوای بڵاوکردنەوەی ناوی سەدان هاوڵاتی کە داواکارییەکانیان بە ئەنجام گەیشتووە و لەلایەن لیژنەی باڵاوە بڕیاری لێدراوە هەندێک لە هاوڵاتییان گلەیی ئەوە دەکەن کە بەشێکی داواکارییەکان رەتکراونەتەوە و بۆیان تاپۆ ناکرێت، بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە بخەینەڕوو کە مەرج نییە هەرکەسێک ناوی لە پەیجی فەرمیی شارەوانی بڵاوکرایەوە مانای ئەوەبێت کە خانووەکەی بۆ تاپۆکراوە، بەڵکو ئەو ناوانەی بڵاودەکرێنەوە بە مانای ئەوە دێن کە داواکارییەکەیان بە ئەنجام گەیشتووە بە تاپۆکردن بێت یان بە تاپۆنەکردن و قەرەبووکردنەوە بێت.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، مەرج نییە هەرکەسێک داواکاری بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان پێشکەشکردبێت مافی تاپۆکردنی ھەبێت و خانووەکەی بۆ تاپۆبکرێت، بەڵکو تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بەپێی یاسای هەموارکراو و رێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چەند مەرجێک دانراوە کە پێویستە هەموو ئەو مەرجانەی  تێدا بێت ئەو کات خانووەکەی بۆ تاپۆ بکرێت.

 


ڕیکلام