بەڕێوەبەری دارایی زانکۆی دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەرماڵەی خوێندکاران و قوتابیانی سەرجەم کۆلیژەکانی زانکۆی دهۆک دابەش دەکرێت.
ژیان:
محەمەد ساڵح فەندی، بەڕێوەبەری دارایی زانکۆی دهۆک ئاماژەی بەوەکردووە، سەرجەم ژمێریاری کۆلیژەکان چەکی بانکی خۆیان ئامادەکردووە و ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەست بە دابەشکردنی دەرماڵە دەکرێت.
دەرماڵەی خوندکاران و قوتابییانی ناوشار مانگانە ٤٠ هەزار دینارە و خوێندکارانی دەرەوەی شاریش ٦٠ هەزار دینارە.