وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردوودی تووشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

  2020-07-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2210 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 87 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە .

لە ڕاگەیەندراوێكدا  وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1839 كەس لە فایرۆسی كۆرۆنا ڕزگاریان بووە و چاكبوونەتەوە .

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، لە سلێمانی 21 كەس چاكبوونەتەوە و لە هەولێر 41 كەس و لە دهۆك 18 كەس و لە كەركوكیش 78 كەس چاكبوونەتەوە .

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكردووە لە یەك ڕۆژدا توراوە  15 هەزار و 185 پشكنینی نوێ لە سەرجەم تاقیگەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیدا ئەنجام بدرێت و بەوەش تا ئێستا 728 هەزار و 737 كەس پشكنینیان بۆ ئەنجامدراوە .

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەوەتی كۆرۆنا لە عێراقدا تەشەنەی كردووە، 83 هەزار و 867 كەس تووشی فایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش تا ئێستا 52 هەزار و 621 كەس چاكبوونەتەوە و 3 هەزار و 432 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .




ڕیکلام