توێژینەوەیەك گواستنەوەی كۆرۆنای لە دایكی دووگیانەوە بۆ كۆرپەكەی یەكلاكردەوە

  2020-07-15  | 
مەترسی هەیە کۆرۆنا لە دایکی تووشبوەوە بگوێزرێتەوە بۆ کۆرپە
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە گوێرەی نوێترین توێژینەوە، بەڵگەی بەهێز لەبەردەستدایە سەبارەت بە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دایك و دووگیانەوە بۆ كۆرپەكەی .

گۆڤاری "نەیچەر كۆمیۆنیكەیشنز" ئاشكرایكردووە، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی كە لە مانگی ئازاری ڕابردوودا لە فەڕەنسا لەسەر دایكانی دووگیانی تووشبوو بە کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە دواتر ڤایرۆسەكە لەشێوەی هەوكردنی مێشك گوێزراوەتەوە بۆ منداڵەكەی .

سەرپەرشتیاری سەرەكی توێژینەوەكە و سەرۆكی بەشی پزیشكی منداڵان لە یەكەی چاودێری ورد بۆ ئەو منداڵانەی كە تازە لەدایكبوون لە فەڕەنسا، ئاماژە بەوە دەكات، منداڵانی تەمەن سێ مانگ بە سروشتی خۆیان چاك دەبنەوە وڤایرۆسەکەیان نامێنێت .

ئەو پزیشكە ئاشكرایكردووە، لەڕێگەی پشكنینی وێڵاش و ناوك و خوێنی دایك و منداڵەكەوە دەركەوتووە، ڤایرۆسەكە لەڕێگەی وێڵاشەوە گوێزراوەتەوە بۆ منداڵەكە و هەمان ئەو نیشانەی هەبووە كە كەسێكی پێگەیشتوو بەهۆی پەتاكەوە تووشی دەبێت .

پزیشكێكی دیكەی بەشدار لە توێژینەوەكە ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو دایكە دوو گیانەی تووشی كۆرۆنا دەبێت، ئەگەری ئەوەی هەیە كۆرپەكەی لە سكیدا تووشی نەخۆشی زیكا و سورێژەی ئەڵمانیش ببَێت .

سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ئەنجامەی كە پێی گەیشتوون وا دەكات هاوكاری پزیشكەكان بكات، بۆ ئەوەی زیاتر چاودێری تەندروستی دایكانی دووگیان و منداڵانی تازە لەدایكبوو بكەن، بەشێوەیەك مەترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر كەمبكەنەوە.