نرخى نەوت بە بەرزى مایەوە

  2020-07-16  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی دیکە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینی بە شێوەیەک نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 43 دۆلار و 55 سەنت فرۆشراوە.

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ی تەمموزی 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 55 سەنت فرۆشراوە، هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بە 40 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە .

هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت گەورەترین داشكانی بەخۆیەوە بینی بەهۆی ئەوەی بازارشەكانی پیشەسازی داخران ئەوەش خواستی لە سەر نەوت كەمكردەوە بەڵام لە ماوەی دوو مانگی رابردوو نرخی نەوت بەردەوام رووی لە بەرزبونەوە بووە و ماوەی چەند رۆژێك لە سەرو 40 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت .



ڕیکلام