به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌فتا-ی پێشمه‌رگه هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ڵامی قسه‌كانی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، ئه‌و هێزه‌ی عیراق هاتوون له‌وناوچانه جێگیربن و بمێننه‌وه ئه‌گه‌رنا ئیشییان چیه لێره.
دواى ئەوەى دوێنێ سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند" ئه‌و شوێنانه‌ی هێزه‌كانی عیراق هاتوون بۆی زیاتر له‌ژێر لێپرسراوێتی هێزه‌كانی 70 دان كه هێزێكی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه،ع ێراقیش به‌بیانوی ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆشاییان هه‌یه ده‌یانه‌وێت هێز له‌و ناوچانه جێگیر بكه‌ن.
لەوەڵامى قسەکانى ناوبراو ئەمڕۆ مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌فتا-ی پێشمه‌رگه هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لە وتوێژێکدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت، فەرموو با ئەو بریکارى وەزارەتە و ئەو وەزارەتەى کە لەوییە بابێن پێویستی جهبههكانیان بۆ جێبه‌جێبكه‌ن ئه‌و كه‌موكوڕیه‌ی كه‌هه‌یه بۆیان جێبه‌جێبكه‌ن.
دەشڵێت، قەرزیان کردووە تا ئێستا قه‌رزه‌كانیشیان نه‌داوه‌ته‌وه هەموان لێپرسراون له‌م وڵاته باقسه له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ن چونكه ئێمه كێشه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو كه چۆن بتوانین چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بكه‌ین، من له كۆبوونه‌وه‌كان داوام كرد بۆ ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی كه ئێستا هاتۆته‌پێش، پێویستی به‌وه هه‌یه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران دابنیشن و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌موومانه خۆ ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر خانه‌قین بوو مانای وایه مه‌ترسی له‌سه‌ر زاخۆیه.
بە وتەى مستەفا چاوڕەش ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆرمۆر مه‌ركه‌زی غازی هه‌موو عێراق وكوردستانه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه چۆن هێز بنێرن جێگەیان نییه بۆی پێویستیه‌كانی جێبه‌جێنه‌كراوه له‌به‌ر ئه‌وه هەمووان لێپرسراون نه‌كه‌ونه ئه‌وه‌ی موزایه‌ده له‌سه‌ر یه‌كتری بكه‌ن "من خۆم به لێپرسراو ده‌زانم به‌رامبه‌ر قه‌تره‌یه‌ك خوێنی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك بڕێژرێ"، به‌ڵام تۆ ناكرێت به‌و گه‌رمایه و به‌و دۆخه پێویستی هێزه‌كه‌ت جێبهجێنهكهیت و ئه‌گه‌ر شتێكیش كرا گلله‌یی له‌یه‌كتری بكه‌ن.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئاماژەى بەوەشکردووە، عێراق دۆستیان نییه ئه‌و عێراقه‌ی كه ده‌یبینین بۆی بكرێت ئێستا هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی له 2003 و سه‌رده‌می سه‌ددام -دا بوو ئەوان و ئه‌وشوێنانه بگرن ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت. ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه منیش ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌م هه‌ردووكمان وه‌كو یه‌ك لێپرسراوین ده‌بێت بێن دابنیشین كه‌موكوڕیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه پڕبكه‌ینه‌وه، ڕێگه نه‌ده‌ین داعش و عێراقیش بێته‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی كه هه‌مانه ئه‌وه بۆچوونی منه.
لە بەشێکى دیکەى وتەکانیدا بریكاری وه‌زاره‌تی باسى لەوەکردبوو، ئه‌و هێزه‌ی دژه‌تیرۆری سلێمانی ته‌نانه‌ت بێ ئاگاداری وه‌زیری پێشمه‌رگه كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی خۆیانه ئاگادار نیه ئه‌وكاره‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه عیراقیانه كردووه، ده‌شڵێت،وه‌زیری پێشمه‌رگه كاره‌كه‌ی دژه‌تیرۆری سلێمانی پێ خۆش نه‌بوو، ئه‌و كاره خۆیان سه‌ربه‌خۆ كردوویانه.
لە بەرامبەردا مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌ڵێت" ئه‌وه من نازانم ئاگاداری‌یان كردۆته‌وه یان نا به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه شتی پێویست دێته پێشه‌وه ڕه‌نگه به‌و په‌له‌په‌له نه‌كرێت من به‌رگری له شتێك ناكه‌م كه ئاگام لێی نه‌بێت به‌ڵام پێویسته بۆ داهاتوو هه‌ر لایه‌نێكمان كه هه‌ر شتێك ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بێت ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك بێت یاخود ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن بێت، ڕێكه‌وتنی سیاسی بێت هه‌موو لایه‌كمان به وه‌زاره‌ت و به ئێمه و ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن له سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ئاگادار بێت بۆ كۆتا كه‌س ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كرابێت ده‌بێت دابنیشین و چاره‌سه‌ری بكه‌ین و ئه‌وه پێویسته بۆ داهاتوو دابنیشین و چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخانه بكه‌ین . "
سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری پێكدادانی ئه‌و هێزانه‌ی عیراق كه‌هاتونه‌ته ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، مسته‌فا چاوڕه‌ش جەختیکردووەتەوە، ئەوان ڕۆژێك له ڕۆژان نیازی شه‌ڕیان نییه له‌گه‌ڵ عێراق، عێراقیشیان به هی خۆیان زانیووه ئەوان به‌شێكین له دامه‌زراوه‌ی به‌رگری عێراق ئه‌وه‌ی كه بڕیاریداوه له ده‌ستوری عێراقیدا.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ته‌ئكیدیكرده‌وه ئه‌و هێزه‌ی عیراق هاتوون له‌وناوچانه جێگیربن و بمێننه‌وه ئه‌گه‌رنا ئیشییان چیه لێره، زیانیان بۆیان نەبووە وڵاتیان بۆ پاراستوون داعشیان بۆ شكاندوون پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له زاخۆ وه بیگره هه‌تاوه‌كو گوێر خۆ 1800 شه‌هیدیان به گاڵته نه‌داوه، 10 هه‌زار برینداریان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان عهقڵیهتهكهیان وه‌هایه واده‌زانن كه‌تۆزێك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، دۆخی ئابوری وڵاتی ئێمه‌ش وایكردووه كه ئێستاكه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێت "چڕنوقت" لێ‌بگرن له‌به‌ر ئه‌وه پێش هه‌موو شتێك تاكورد یه‌كگرتوو نه‌بێت ڕه‌نگه ئێمه زیانی تێدابكه‌ین ئومێد ده‌كه‌م عێراقیش بێته‌سه‌ر خه‌ت و ، سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه كازمی بێته پێشه‌وه و ڕێگه بگرێت چونكه ئه‌و سه‌رۆكی هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانه ڕێگه‌نه‌دات ئێمه پشتیوانیمان لێكردووه هه‌موو هێزی كوردی بۆئه‌وه‌ی ببێت به‌سه‌رۆك وه‌زیرانێكی باش نه‌ك هه‌ر كه‌سه بێت به كه‌یفی خۆی "عه‌نته‌ریات به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌دا بكات ."