ئەمریکا هێزیکى سەربازى رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کرد

  2020-07-16  | 
وێنەى هێزەکە لە کاتى رۆیشنتنیان بۆ رۆژئاوا
 مێهڤان مەجید
بە ئامانجى پاراستنى سنورەکە، ئەمڕۆ کاروانێکی ھێزی ئەمریکی لە باشوری کوردستان بەرە و ڕۆژئاواى کوردستان بەرێکەوتن.

پەیامنێرى (تۆڕى هەواڵى ژیان) رایگەیاند، بۆ جارێکى دیکە ئەمڕۆ کاروانێکی ھێزی ئەمریکی کە نێزیکەی 15 ئۆتۆمبێلى سەربازى لەگەڵ هێزێکى دیکە بە ژمارەیەکى زۆرى کەلوپەلى سەربازییەوە بەرەو رۆژئاواى کوردستان بەڕێکەوتن.

وتیشى، ئەو هێزانە لەهەولێرەوە بەرەو رۆژئاواى کوردستان رۆیشتوون، بەپێى زانیاریەکانیش  لە ناوچەی سێمالکا بە رێگای دەرگای وەلید  کە دەکەوێتە نێوان رۆژئاواى کوردستان نزیک قەزاى شنگال دەربازى رۆژئاوا دەبن و بڕیارە لە شارى حەسەکە جێگیربکرێن، کە لە ژێر دەستى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)یە.

بەپێى ئەو زانیاریانەش کە تۆڕى هەواڵى ژیان لە سەرچاوەیەک لە رۆژئاواى کوردستان پێىدراوە، ئەمریکا چەند سوپایەکى بچوکى بە مەبەستى پاراستنى شارى حەسەکە دروستکردووە و ئیستاش لە دروستکردنى سوپاى دیکە بەردەوامە.



ڕیکلام