وێنەی ئەو كەسەی دەستی لەكوشتنی قاسم سولەیمانیدا هەبوو بڵاوكرایەوە

  2020-06-11  | 
تاران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیای سەر بە حكومەتی ئێران وێنەی ئەو كەسی بڵاوكردەوە كە وەك سیخوڕی ئەمریكا و ئیسرائیل سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاندووە.

ئاژانسی هەواڵی میهری سەر بەحكومەتی ئێران، رایگەیاند، ئەو كەسەی دەسەڵاتی دادوەری وەك سیخوڕی دەزگای هەواڵگری موسادی ئیسرائیلی و سی ئای ئە ئەمریكی سزای لەسێدارەدانی راگەیاندووە ناوی سەید مەحمود موسەوی مەجد كوڕی سەید كازمە. 

ئەو كەسە كە بە گوێرەی وتەی غوڵام حسێن ئیسماعیلی وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەستی هەبووە لە كوشتنی قاسم سولەیمانی، لە یەكاتدا لەگەڵ پەیوەندی هەواڵگری هەبووە لەگەلچ موساد و سی ئای ئەی لە بوارە جیاوازە ئەمنیەكان زانیاری كۆ كردووەتەوە و داویەتیە ئەو دوو دەزگایە. 


هەرچەندە دەسەڵاتی دادوەری رەتیدەكاتەوە دەستگیركردنەكەی پەیوەندی بە كوشتنی قاسم سولەیمانیەوە هەبوو بێت، بەڵام لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی رۆژی سێشەممەیدا رایگەیاند ئەو كەسە دەستی هەبووە لە كوشتنی ئەو فەرماندە ئێرانیەدا. 


ڕیکلام