23ی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق دەستپێدەکەنەوە

  2020-07-16  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق ڕایگەیاند، لە دوای جەژنی قوربانەوە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی هەڵدەگیرێت و فڕۆكەخانەكانیش لە 23 ئەم مانگەوە دەكرێنەوە

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە عێرا قلە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند "بڕیاردرا بەلەبەرچاوگرتنی دۆخەكە و پابەندبوون بەڕێنماییەكانەوە، قەدەغەی هاتووچۆ كەمكراوەتەوە لە كاتژمێر 7:30 خولەكی ئێوارەوە بۆ كاتژمێر 6ی بەیانی ".

لیژنەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە دوای جەژنی قوربانەوە قەدەغەی هاتووچۆكردن بە تەواوەتی هەڵدەگیرێت و وردە وردە ژیان ئاسایی دەكرێتەوە .

هەر لە بەیانناكەمەدا ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیاردراوە بە كردنەوەی فڕۆكەخانەكان لە ڕۆژی 23ی ئەم مانگەوە، هاوكات دەروازە سنورییەكانی سەفوان و شیب لەبەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا دەكرێنەوە .

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق داوای لە دامەزراوە میدیاییەكان كردووە هەڵمەتەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ ئاكۆژگاری و ڕێنماییكردنی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن و لەگەڵ پەتاكەدا ژیان بگوزەرێنن .

دواتر لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق، سەبارەت بە گۆڕانکاری لە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد.

یەکێک لەو بڕیارانە لە ڕۆژی ۲۳ی ئەم مانگەوە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێم دەکرێنەوە و گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە.

راشیگەیاند، کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی دەبێت، لەپێناوی سەلامەتی هاوڵاتیان و گەشتیاران.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لەسەر راسپاردەی لیژنەی ناوبراو و لەچوارچێوەی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا covid19 گەشتە ئاسمانییەکانی ناوخۆیی و دەرەکی راگرتووە و تەنها رێگا بە گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆ و رێکخراوە فریاگوزارییەکان و تیمەکانی تەندروستی دەدرێت.




ڕیکلام