سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداری دەکات لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدکردنی محەمەد باقر ئەلحەکیم

  2024-01-13  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و چەندین بەرپرسی تر لە بەغداد بەشداری دەکەن لە ٢١مین ساڵیادی شەهیدکردنی محەمەد باقر ئەلحەکیم.



ئەمڕۆ شەمە  بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکیتی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدکردنی محەمەد باقر ئەلحەکیم سەردانی بەغدادیان کرد.

مەراسیمەکە لە چەند ناوچەیەک بەڕێوە دەچێت، چەندین بەرپرسی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێڕاق و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان بەشداریان تیادا کردوە، هەروەک، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی وەزیران و جەندین بەرپرسی تر.

بەشداریکردنی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەم مەراسیمەدا لە کاتێکدایە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەمیشە ھەوڵی یەکڕیزی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی داوە لەگەڵ لایەنەکانیتردا.


ڕیکلام