عیماد ئەحمەد: یەکێتی بۆ هەموو قۆناغەکانی کوردایەتی دروست بووە

  2024-01-14  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەخت لەسەر خەباتی کوردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکاتەوە بە باشی دەزانێت گۆڕانکاریەک لە بواری ڕاگەیاندنیدا بکرێت.

عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی  ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت ساڵی ٢٠٢٤، ساڵی گۆڕانکاریی بێت لە هەموو بەشەکانی راگەیاندن بەگشتی و کوردستانی نوێ بەتایبەتی.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو قسانەی لە کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی یەکێتیدا کردوومانە، دەبێت لەناو ڕاگەیاندندا ڕەنگبداتەوە و بە کردار جێبەجێیان بکەین.

باسی لەوەشکرد، یەکێتی بۆ هەموو قۆناغەکانی کوردایەتی دروستبووە، دەبێت خۆمان بۆ قۆناغێکی دیکە ئامادەبکەین و ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین، دڵنیام بە هەموومانەوە ھەوڵی ئەوە دەدەین ئەو راگەیاندنەی ئێستا هەمانە، بەیانی دەبێت جیاواز بێت، مانگێکی دیکە دەبێت جیاوازتر بێت.


ڕیکلام