لە نزیک گوندی سەقزلی لەسەر ڕێگەی کەرکوک- ناحیەی شوان سێ هاوڵاتی بەهۆکارێکی نادیار کوژران

  2020-07-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە نێو نەمامگەی چراخان نزیک گوندی سەقزلی لەسەر ڕێگەی کەرکوک- ناحیەی شوان سێ هاوڵاتی بەهۆکارێکی نادیار کوژران.

بەوتەی شایەتحاڵەکان سێ کوژراوەکە یەکێکیان هاوڵاتییەکی کوردە و ناوی نەوزاد سابیرە کە خاوەنی نەمامگەکەیە  و  ٧ فیشەکی پێوە نراوە، ئەو دوو کەسەی تریش کرێکارن و لەنەتەوەی عەرەبن، لای خاوەن نەمامگەکە کاریان کردووە.

هەرسێ کوژراوەکە بەقۆڵبەست بەستکراوی گولەیان پێوە نراوە و تا ئێستا بکوژانی ئاشکرا نەکراون و ھۆکارەکەش ڕوون نیە.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە.



ڕیکلام