١٥١ کەسی دیکە لەهەرێم تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-07-16  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥١ کەسی دیکە لە هەرێم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێم تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ١١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە چوار کەسیان لە هەولێر، پێنجیان لە سلێمانی ودوو کەسی دیکەشیان لە گەرمیان بوون.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19  ژمارە (١٤٢)

١-کەرەنتین: (١٣٨ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٧٢١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٤ شوێنی جیاواز (٢٢٢ سلێمانی)، (١٤٩٩ دهۆك).

٢-پشکنین: (١٧٢٩ پشکنینی نوێ)

(٤٦٤ هەولێر)، (٤٥٦ سلێمانی)، (٥٦٤ دهۆك)، (٢١٥ گەرمیان)، (٣٠ هەڵەبجە).

٣-تووشبوو: (١٥١ تووشبووی نوێ)

٢٤ هەولێر

٦٤ سلێمانی، ٤٤ گەرمیان

٦ دهۆك

١٣ هەڵەبجە

٤- چاکبوون: (١١٨ چاکبوون)

٥٢ هەولێر

٧ گەرمیان, (٢٩ ڕاپەرین

١٥ دهۆك

١٥ هەڵەبجە

٥-مردن: (١١ مردن)

٤ هەولێر

٥ سلێمانی

٢ گەرمیان

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ١٨٩٨١ هاوڵاتی (١٧٢٦٠ دەرچوو)

پشکنین ١٦٨٨٣٣ (٧٢٧٧٤ هەولێر، ٥٥٥٩٨ سلێمانی، ٣٨٨٣١ دهۆك، ١٦٣٠ هەلەبجە)

تووشبوون ١٠٢٦٥ (٢٥٨٠ هەولێر، ٧٠٣٦ سلێمانی، ٣١٣ دهۆك، ٣٣٦ هەلەبجە)

چاکبوون ٥٦٠٠ (١٨٠٩ هەولێر، ٣٣٧٤سلێمانی، ٢٣١ دهۆك، ١٨٦ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٢٨٤ (٧٠٦ هەولێر، ٣٣٥٢ سلێمانی، ٨٢ دهۆك، ١٤٤ هەلەبجە)

مردن ٣٨١ (٦٥ هەولێر، ٣١٠ سلێمانی، ٦ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٦ تەمووز ٢٠٢٠





ڕیکلام