لە سلێمانی رووداوێكی تەقەكردن روویدا و پۆلیسێک گیانی لەدەستدا

  2024-01-21  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ڕووداوێکی تەقەکردندا پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و دووانی تریش بریندار بوون.

درەنگانی ئەمشەو لە شەقامی پیرەمێرد لە کاتی دەستگیرکردنی تاوانبارێک بە بڕیاری دادوەر، شەڕە تەقە لە نێوان تاوانبار و هێزەکانی پۆلیسدا ڕوودەدات.

بەهۆی ڕوەداوەکەوە سێ پۆلیس بریندار بوون و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بە پێی زانیاریەکان تاوانبار تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.


ڕیکلام