ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

  2024-01-22  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بارودۆخی هاوڵاتیان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان دەبێت.

بریارە  ئەمرۆ لەشاری سلێمانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی  کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات.

بەپێی زانیارییەکان دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و بارودۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیان و پەیوەندی لایەنەکان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.


ڕیکلام