سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبوونەوە

  2020-07-17  | 
هەولێر
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا
فۆتۆ: ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبوونەوە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەستیپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش کووبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازدەکەن.

بەمەبەستی گفتۆگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس و دۆخی عێراق و ناوچەکە، شەوی رابردوو ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە بەغداوە گەیشتە هەولێر.

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد.

دیدارەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان یەک رۆژ دەخایەنێت و هەر ئەمڕۆ لۆدریان دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی.




ڕیکلام