زاخۆ.. ئاگر لە کەمپێکی ئاوارە ئێزدییەکان کەوتەوە

  2020-07-17  | 
دهۆک
ئاگر لە کەمپی قادیا لە سنوری قەزای سێمێل کەوتەوە
فۆتۆ: مێهڤان مەجید
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە کەمپی قادیا لە سنوری قەزای سێمێل، کە بە کەمپی رەوانگە ناسراوە، ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە حەوت کابینەی ئاوارە ئێزدییەکان بەتەواوی سووتان .

نەدیار لەزگین، بەرپرسی کەمپی قادیا رایگەیاند، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٧ی٧ی٢٠٢٠، بەهۆی شۆرتی کارەبا ئاگر لە کەمپەکە کەوتووەتەوە و حەوت کابینەی ئاوارەکان بە سەرجەم کەلوپەلەکانیانەوە سووتاون .

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی هەبووە و ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلی ئاوارەکان سووتاون.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی  قەزای سێمێل توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و لە ئێستادا مەترسی نەماوە.

 کەمپی قادیا ناسراوە بە کەمپی رەوانگە، یەکێکە لە کەمپەکانی ئاوارە ئێزدییەکان لە سنووری سێمێل، کە زۆربەی دانیشتووانەکەی خەڵکی گوندی کوچوی شنگالن.



ڕیکلام