بافڵ جەلال تاڵەبانی: حامید حاجی غالی کاریگەرییەکی گرنگی هەبوو لەسەرخستنی شۆڕشی نوێدا

  2024-01-27  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە حامید حاجی غالی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی و وتی: دڵنیام لەم ئەرکەشدا سەرکەوتوو دەبی وەک چۆن کاریگەرییەکی گەورەت هەبوو لە سەرخستنی شۆڕشی نوێدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە هەڤاڵی تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری یەکێتی و کوردستان حامید حاجی غالی.

لە دیدارێکی دۆستانەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی مێژووی پڕ لە شانازیی هەڤاڵ حامید حاجی غالی کرد وەک یەکێک لە پێشمەرگە و فەرماندە سەرەتاییەکانی یەکێتی و شۆڕشی نوێ کە قارەمانانە بەرگرییان لە خاکی کوردستان کردووە و بەشێکی گرنگ و کاریگەربوون لە سەرخستنی شۆڕشەکە.

لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی گەرمی ئاڕاستەی هەڤاڵ حامید حاجی غالی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی لێپرسراوی نووسینگەی پێکھاتە کۆمەڵایەتییەکان کە سەر بە مەکتەبی سەرۆکە.

 وتیشی، دڵنیام بە ئەزموونی دەوڵەمەند و لێهاتوویی خۆتان لەم ئەرکە نوێیەشدا سەرکەوتوو دەبن و لە خەمی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیاندا دەبن.


ڕیکلام