بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەدەین کە ناسەقامگیری دروست دەکات

  2024-01-27  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاند، هەوڵی دۆزینەوەی ئەو ڕێگە چارەسەریانە دەدەن کە ناسەقامگیری دروست کردوە و هەڕەشەن بۆ ژیانی خەڵک.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لە دەباشان پێشوازیی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.


لە دیدارێکدا هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و فەڕەنسا کرد و جەختیان لەپەرەپێدانی هاریکارییەکان کردەوە بەشێوەیەک لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکاندا بێت.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد و رایگەیاند، پەرۆشی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ئەو کێشانەین کە ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیریی دەبات و هەڕەشە لەسەر ژیانی خەڵک دروستدەکەن، دەبێت هەموولایەک لەخەمی چارەسەرکردنی کێشەکاندا بن و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.


ڕیکلام