مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان: شەهید ئارام ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان

  2024-01-31  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ٤٦ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونی، شەهید ئارام بەبیردێنێتەوە و ڕێز لە ڕۆڵی کاریگەری دەگرێت لەسەرخستنی شۆڕشی نوێدا.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ٤٦ ساڵەی شەهیدبوونی شەهید ئارام" یاد و بیرەوەری شەهیدی سەرکردە کاک ئارام، شاسوار جەلال، بۆنەیەکی ئیلهامبەخشە بۆ جۆشدانەوەی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان بەرەو مافی چارەنووس و بەدیهێنانی ویست و ئاواتەکانی کۆمەڵی کوردەواری لە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئازادی و یەکسانیدا.

ڕێڕەوی خەباتی سیاسی، پێشمەرگایەتی و روناکبیری شەهید ئارام و رۆڵی لەسەرپێشخستنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، بەڕابەرایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رۆڵێکی جوامێرانە و سەربەرزانەیە کە وێڕای (٤٦)ساڵ تێپەڕبوون بەسەر شەهیدبونیدا هێشتا لە یادەوەری و دڵودەروونی یەکێتییەکان و گەلەکەماندا زیندووە و بۆ لەمەودواش هەوێنی سەرخستنی تێکۆشانی هەمەلایەنە دەبێت تا سەرکەوتنی یەکجارەکی.

بەرزو پیرۆزبێت یادی کاک ئارام و هەموو شەهیدانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان.


ڕیکلام