تەندروستی عێراق: چاكبوونەوە لە کۆرۆنا ژمارەیەكی پێوانەیی دیكەی تۆمار كرد

  2020-07-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا ڕێژەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد و 2179 كەس چاكبوونەتەوە .

وەزارەتی تەندروستی و  ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەر لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا  2033 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 94 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە هەولێر 52 كەس چاكبوونەتەوە و لە سلێمانی 51 كەس و لە دهۆك 15 كەس و لە كەركوك 71 كەس چاكبوونەتەوە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ 17211 پشكنین لەسەرجەم تاقیگەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی ئەنجامدراوە، بەوەش لەسەرەتای تەشەنەكردنی كۆرۆناوە  762 هەزار و 58 پشكنین ئەنجام دراوە .

بە گوێرەی  سەرژمێرییەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا 88 هەزار و 171 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 56 هەزار و 495 كەس چاكبوونەتەوە و 3 هەزار و 616 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .



ڕیکلام