کومەلێک گەنج بە خۆبەخشی پردی دەلالیان پاککردەوە

  2020-07-17  | 
پردی دەلال یەکێکە لە شوێەوارە کەلەپورییەکانی کوردستان
 مێهڤان مەجید
لەبەر زۆر پیسبونی دەوروبەری پردی دەلالی زاخو، ئەمرو کۆمەڵێک گەنج بە خوبەشی و لە سەر ئەركی خویان پردی دەلال لە خوڵ و خاشاک پاککردەوە و دواتر بە مادەی پاکەرەوە دەوروبەرەکەشیان شوشت .

فەیسەل سندی رێکخەری ئەم چالاکیە بە ( توری ھەواڵی ژیان ) راگەیاند : لەبەر ئەوەی کەس بە ھانای پیسبونی پردی دەلال نەھات ، ئێمە کومەڵێک گەنج بریارماندا ئەرکی پاککردنی دەوروبەری پردی دەلال لە زاخو بخەینە ئەستوی خومان، چونکە گەشتیارێکی زور سەرەدانی ئەم پردە دەکەن و نابێت خول و خوشاک لێ بمێنت .

رونیشکرد : ئامانجمان ئەوەیە ئەم شوێنە بە پاک و خاوێنی بمێنیت ، و  ئەو گەشتیارانەی دێن بو پردی دەلال  روی پاکی پردەكە پیشان بدەین .

ماوەی سالێکە شارەوانی زاخو دەوروبەری پردی دەلال نوێژەنکردوە و مەدرەجێکی رومانی لێ دورستکراوە و بەمەش لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان و دەرەوەش گەشتیار سەرەدانی ئەم پردە دەکەن،  بەڵام بە شێوەیەکی بەرچاو پیس دەبێت و تا ئێستا شارەوانی زاخو ھیچ کرێکارێک بو پاککردنی ئەم شوێنە دابیننەكردووە .

ھاوکات ئەم پردە ، بە پردی دەلال ، پردی بەری ، پری کون ، پری عەباسی ناسراوە .



ڕیکلام