بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند 12 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو 12 كەسە دوای مانەوە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لە ئێستادا پشكنیان بۆ كراوەتەوە، دەەركەوتووە فایرۆسەكەیان نەماوە و تەندروستیان جێگیرە، هەر بۆیە نێردرانەوە بۆ ماڵەوە .
تا ئێستا لە پارێزگای دهۆك 243 نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و تەنها 70 نەخۆش ماونەتەوە لە نەخۆشخانە، كە چارەسەر وەردەگرن .