​هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئێمە جێبەجێکردنی ئەو سزایەمان لەسەرە کە یاسا بۆ مامۆستایانی داناوە

  2024-02-10  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت:‌ سزادانی مامۆستایان دەکەوێتە چوارچێوەی لایەنی یاساوە، بۆیە ئێمە تەنها جێبەجێی دەکەین.

ئەمڕۆ شەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: ئێمە پێمان وایە لەسەرەتاوە تا ئێستا خوێندن ئامانجە و هەموو شتەکانی تر ئامرازێکن لەپێناوی بەدیهێنانی ئەم ئامانجەدا.

وتیشی: نابێت ئەم ئامانجە بکەوێت یان شکست بهێنێت، چونکە کەوتنی ساڵێک خوێندن کارەساتی زۆرزۆر گەورە دەهێنێتە کایەوە، ئومێد دەکەم کە ئەم دووانە هاوتەریب چارەسەر بکرێن، چ شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان، چ مووچە و بودجە و دامەزراندنی وانەبێژان چارەسەر ببێت و بەتەنیشتیشیەوە پرۆسەی خوێندن بەشێوەیەکی زۆر باش دەستپێبکاتەوە. 

هەڤاڵ ئەبوبەکر سەبارەت بە سزادانی ئەو مامۆستایانەی تا ئێستا بایکۆتی دەوامیان نەشکاندووە، باسی لەوە کرد کە "کۆمەڵێک رێکاری کارگێڕی هەن، ئەوەی کە دادەمەزرێت کۆمەڵێک پابەندی هەیە، ئەم پابەندییانە یاسا دیاری کردووە و پەیوەندی بە وەزارەتێک یان بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی یان شوێنێکی دیاریکراوەوە نییە، ئەوانە دەکەوێتەسەر لایەنە یاساییەکی و ئێمە تێکەڵی نابین و تەنها جێبەجێی دەکەین".


ڕیکلام