هاتووچۆی دهۆک لە ئاگادارییەکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە ٢٠ی ئەم مانگەوە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە قەزای شێخانەوە تا ناحیەی رۆڤیا دەکەونە کار و سەرپێچی تۆماردەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دھۆک لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی سێشەممەوە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە قەزای شێخانەوە تا ناحیەی رۆڤیا کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی سەرەکیی هەولێر – دهۆک، دەکەونە کارکردن و سەرپێچی تۆمار دەکەن.
دەشڵێت: زۆرترین خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک بە ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دیاریکراوە، خێرایی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیش ٨٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.