لەسەر كڕینی ئێس 400 ئەمریكا پرۆژە بڕیارێك ئامادە دەكات بۆ سزادانی توركیا

  2020-07-17  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كۆنگرێسمانەكانی ئەمریكا پرۆژە بڕیارێكیان پێشكەش بە كۆنگرێسی وڵاتەكەیان كردووە، بۆ سەپاندی سزا بەسەر توركیادا لە پای كڕینی سیستمی بەرگری دژە ئاسمانی ئێس 400 لە ڕوسیا .

ئادەم گینز یەنگەر ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا لە حزبی كۆمارییەكان كە یەكێكە لە ئامادەكارانی پڕۆژە بِریارەكە ڕایگەیاند "چەندام گۆنگرێسمانێك كە جێگری سەرۆكی كاروباری وەزارەتی دەرەوەشی تێدایە، پڕۆژە یاسایەكیان پێشكەشكردووە بە مەبەستی سەپاندنی گەمارۆ بەسەر توركیادا بەهۆی كڕینی سیستمی موشەكی بەرگری ئاسمانی ئێس 400لە ڕوسیا ".

پڕۆژە یاساكە ناوی "یاسای بەرپەرچدانەوەی هەناردەی چەكی ڕوسیا"ی لێنراوە، كە ئامانج لێی ئەو سەودایەی توركیا لەگەڵ ڕوسیا بە "گرێبەستێكی گەورە" دابنرێت، بۆیە پێویستی بە یاسای ڕوبەڕوبوونەوەی نەیارانی ئەمریكا هەیە لەڕێگەی سزاكانی ناسراو بە (CAATSA) بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا .

ئەو هەوڵەی كۆنگرێسی ئەمریكا لە كاتێكدایە، بەهۆی ئەوەی توركیا گوێیی نەدا بە هۆشیارییەكانی ئەمریكا سەبارەت بە كڕینی موشەكی جۆری ئێس 400 لە ڕوسیا، پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و ئەنكەرە ئاڵۆزی تێكەوتوو و ئەمریكا پەشیمان بۆوە لە فرۆشتنی فڕۆكەی جەنگی جۆری ئێف 35 كە بە پێشكەوتووترین فڕۆكەی جەنگی دادەنرێت لە جیهاندا .



ڕیکلام