ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی: هەرێمی نوێ بیرۆکە نییە و مافە

  2024-02-20  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دروستبوونی هەرێمێکی نوێی ڕەت کردەوە، ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی دەڵێت: هەرێمی نوێ بیرۆکە نییە و مافە.

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند: پێکهێنانی هەرێمی نوێ لەگەڵ دەستور یەکناگرێتەوە، کوردیش هیچ پەشیمانبوونەیەوەکی نییە لەو بنەمایانەی کە لە دەستوردا بەشداربووە لە چەسپاندنیان.

ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، پێویستە فراکسیۆنی حزبەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوێستەیەک بکات لەسەر لێدوانەکەی رۆژی ١٨ی ئەم مانگەی دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کە باسی ئەوەی کردووە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەلومەرجی دوای داگیرکردنی کوەیت هاتووەتەئاوارە و واقعێکی جوگرافیی و نەتەوەیی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبوایە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، هەرێمی کوردستان وەک هەرێمی دەستوری و فیدڕاڵی ناوبەرێت و لێدوانەکانیشی لەبارەی گۆڕینی دەستور و پەشیمانبوونەوە لەو بنەمایانەی تیایدا چەسپێندراون، گوزارشت لە بۆچوونی هەمووان ناکات، چونکە کورد تائێستا پەشیمانبوونەوەی لەو بنەمایانە رانەگەیاندووە.

پەیوەست بە دروستکردنی هەرێمی نوێش، کە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری وەک بیرۆکە رەتیدەکاتەوە، ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی دەڵێت، هەرێمی نوێ بیرۆکە نییە و مافێکە لە سێ ماددەی دەستوردا چەسپێندراوە.


ڕیکلام