سەعدی پیرە: بەم نزیکانە یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە

  2024-02-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ئەرێنین و بەمنزیکانە یەکێتی و پارتیش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژارن و پرسی دانانی پارێزگاری کەرکوک کۆدەبنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران ئەرێنی بوون و کاریگەری باشی لەسەر خوێندن و رەوشی کۆمەڵایەتی و ئابوری دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە بە قازانجی هەموولایەکە و یەکێتی داوای کەمکردنەوەی کورسی کۆتاکانی نەکردووە، پێکهاتەکانیش دەتوانن بەشداری بکەن و لەگەڵ لایەنەکان هاوپەیمانی بکەن.

پێشبینیشیکرد هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەوێتە کۆتایی مانگی ئایار یاخود سەرەتای مانگی حوزەیران، هەر کاتێکیش بکرێت یەکێتی بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە و بەمزووانە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و پرسی کەرکوک و هەڵبژاردن و چەند پرسێکی گرنگ باس دەکەن.


ڕیکلام