ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر سبەنێ كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرێكی جیاواز ئەنجام دەدات بەڕێوەبەری ناحیەی عەنكاوە دیاریدەكات.
سبەینێ یەكشەممە 19ی تەمووز ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبونەوەی ژمارە 79ی خۆی ئەنجام دەدات، بەگوێرەی كارنامەی كۆبوونەوەكە تەوەری یەكەمی دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بە سوێندخواردنی رەوا یاسین بۆ شوێنگرتنەوەی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنەكە ژینۆ محەمەد لە فراكسیۆنی یەكێتی كە دەستی لەكار كێشابوویەوە.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە دەنگدان لەسەر رامی ئەنوەر عودش بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی عەنكاوە، هاوكات هەر لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنەكانی كۆرۆنا و رێكارەكانی خۆپارێزی دەكرێت.
دوای ئەوەی له چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، له‌سه‌ر بازنه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێرا. ژینۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێ راگه‌یاندبوو كە ده‌ست له ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كێشێته‌وه و خۆی بۆ كاری حزبی ته‌رخان ده‌كات.