گۆرانیبێژی لاوی کورد ھەڵوێست محەمەد، نوێترین گۆرانى بە ناوى "هانا"بڵاوکردەوە .
ھەڵوێست محەمەد لەهەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستگرام گۆرانیەکى نوێى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، گۆرانیەکە ئاوازى زیاد ئەسعەدە و کارى میوزیکى لەلایەن ئەفشین شوکرى بۆئەنجامدراوە.
ھەڵوێست خەڵکی سلێمانییە، بەشی ئەندازیاری تەواو کردووە، چەند ساڵێکە دەستی بەکاری ھونەری کردووە، کە خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و رۆڵى سەرەکى لە فلمى (پەیکەرى دڵ)دا گێڕاوە