شارەوانی شیلادزێ كێشەی سوتاندنی كەلوپەلی پیاوە چایچیەكەی چارەسەركرد

  2020-07-18  | 
 مێهڤان مەجید
شارەوانی شێلادزێ كێشەی ئەو پیاوە چایچیەی چارەسەركرد كە دوێنی كەلوپەلی چافروشتنەكەی سووتاندبوو كەلوپەلی نوێی بۆ دابینكرا.

دوای ئەوە دوێنی (تۆڕی ھەواڵی ژیان) ھەواڵێك لەسەر ئەو پیاوە تەمەن 55 ساڵەی لە ناحیەی شێلادزێ كە كەلوپەلی چافروشتنەكەی لەسەر شەقام سوتاند، ئەمڕۆ سەرۆكی شارەوانی شێلادزێ كێشەكەی بۆ چارەسەر كرد. 

لەوبارەیەوەسەربەست بیزی، سەرۆكی شارەوانی شێلادزێ بە ( تۆڕی ھەواڵی ژیان)ی راگەیاند: دوای ئەوە دوێنی ئێوارە پیاوێكی چایچی بەناوی فایەق حەسو كەلوپەلی چافرۆشتنەكەی لەسەر شەقام سوتاند بەھۆی ئەوە كە خەلك سكاڵای لەسەر كردبوو و شەڕە قسە لە نێوان ئەو و پیاوێكی دوكانداری دراوسێیدا روویدا بوو  كە بەھۆی ئەوەی كورسیەكانی لەسەرشەقامەكە دانابوون، ئەویش توڕە دەبێت و كەل و پەلەكانی خوی دەسوتێنێت. ئێمەش وەك شارەوانی ھاوكاری دەكەین و كێشەكەیمان چارەسەر كرد  و كەل و پەلی نوێی بۆ دابیندەكەین بۆ ئەوەی لەسەر ئیشی خۆی بەردەوامبێت. 

سەرۆكی شارەوانی شیلادزێ راشیگەیاند: ئێمە ئیشەكەمان بۆی رێكخست بۆ ئەوەی چیدیكە، خەڵك لەسەر شەقام لە دانانی كورسیەكان بێزار نەبن، و بەپێ ئەو پلانەی ئێمە بۆمان داناوە لەمەو و دوا ئیش دەكات، ھاوكات ئێمە وەك شارەوانی لەگەل ھەموو ئەو كەسانەی كەم دەرامەتن ھاوكاردەبین . 

فایەق حەسۆ تەمەنی 55 ساڵە و دانیشتوی ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدیە لە پارێزگای دھوك، زیاتر لە ماوەی 30 ساڵە كاری چافروشتن دەكات .

هەواڵەکەی پێشتری ژیان لەوبارەیەوە


ڕیکلام