رزگار حاجی حەمە: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە

  2024-03-03  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لێپرسراوی مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، حزبەکەی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەمیدیایی فەرمی حزبەکەی راگەیاندوە، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دیاریکراوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان تائێستا بڕیاری هیچ هاوپەیمانێتییەکی نەداوە و لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن لیستی سەربەخۆی دەبێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی هەرێمی ڕۆژی ١٠ی ٦ی ٢٠٢٤ی وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.


ڕیکلام